چکیده : بایه‌خ نه‌دان به یاسای بنه‌ڕه‌تی، له بواری نه‌ته‌وه‌یی‌دا چه‌وسێنه‌ری و دیکتاتۆریه‌ت به‌دوای خۆی‌دا دێنێ و له‌و شوێنانه‌ش‌دا که پێوه‌ندی به مافی گه‌لان و تاقم و ده‌سته و که‌مایه‌تی‌یه‌کانه‌وه هه‌یه، ئه‌بێته هۆی پێ‌شێل کردنی بڕیاره بنه‌ڕه‌تی‌یه‌کانی کۆمه‌ڵگا. که‌مایه‌تی، به‌رله‌وه‌ی دیارده‌ی بێ یاسایی ئاشکرا بێت و کۆمه‌ڵگا تووشی زوڵم بێت، له‌به‌رخاتری وه‌لاوه‌نرانی بڕیاری کۆمه‌ڵایه‌تی، تووشی ڕه‌نجی گه‌وره ده‌بێت.هه‌ر بۆیه که‌مایه‌تی‌یه‌کان یه‌که‌م ده‌سته و تاقمی کۆمه‌ڵگان که دژ به بێ‌یاسایی هه‌ڵده‌ستن که چی له لایه‌ن یاساوه به یاساشکێن و دژبه‌ر و دوژمن ده‌ناسێندرێن و بۆ جارێکی‌تر له ده‌ره‌نجامی به‌ڕێوه‌چوونی به که‌یفی تاکه‌که‌سی ده‌سه‌ڵات‌داران، دوو ئه‌ونده‌ی تاقمه‌کانی‌تر زو‌ڵمیان لێ ده‌چێ و ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه.
که‌له‌مه – داریووش محه‌مه‌دی: میرحسه‌ین مووسه‌وی له گفتگۆ له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی (قه‌له‌م سه‌بز) له پرسیارێک‌دا که پێوه‌ندی به به‌ڵگه‌کانی ویکیلیکسه‌وه بوو، ئاماژه‌ی تایبه‌تی به چه‌ند به‌ڵگه کرد. میر حسه‌ین سه‌باره‌ت به یه‌کێک له‌م به‌ڵگانه وتبووی: ( به‌ڵگه‌یک هه‌یه که تیایدا ئیسراییل ئاماژه‌ی به ئه‌نتریک کردن و خۆش‌کردنی ئاگری ناکۆکی نێوان گه‌لان کردووه. دیاره ئه‌م به‌ڵگه‌یه ئه‌بێت بۆ هه‌موو که‌سێک ده‌رس و ئه‌زموونی تێدا بیت.چونکوو نه‌ک ته‌نیا ئیسراییل به‌ڵکوو زۆر ده‌وڵه‌ت و لایه‌نی‌تری جیهان له‌م شته سوود ده‌به‌ن.)
به پێی ئه‌م به‌ڵگه‌یه، به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری ئیسراییل پێشنیارێکی ئاراسته‌ی به‌رپرسانی سیاسی ئامریکا کردووه که تیایدا وتراوه ئه‌بیت له هێز و ئیمکانی که‌مایه‌تی و گه‌لانی ناو ئێران بۆ تێک‌دانی حکوومه‌تی ئیسلامی که‌ڵک وه‌ربگیردرێت. له‌م به‌ڵگه‌یه‌دا هاتووه که داگان، به‌رپرسی مووساد به به‌رپرسانی ئامریکایی وتووه: ( به ئه‌نتریک‌کردن و هان‌دانی گرووپی ئه‌تنیک و گه‌لانی ناو ئێران وه‌کوو کورد، ئازه‌ری، به‌لووچ که دژبه‌ری حکوومه‌تی ئێرانن و هه‌روه‌ها به یارمه‌تی‌دانی ده‌سته‌ی خوێندکاران، بواری وه‌لاوه‌نانی حکوومه‌تی ئیسلامی ساز ده‌بێت).
تێ‌ڕامان له‌م پێشنیاره هه‌م ڕوانگه‌ی ئیسراییل سه‌باره‌ت به بابه‌ته قه‌ومی‌یه‌کانی ئێران لێمان ڕوون ده‌بێته‌وه هه‌م ده‌توانین ئه‌و سیاسه‌تانه شی بکه‌ینه‌وه که به شێوه‌ی نه‌خوازراو و ناڕاسته‌وخۆ هاوته‌ریبی سیاسه‌تی زایۆنی‌یه و شی‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌تانه لایه‌نی ده‌رفه‌ت و مه‌جال و هه‌روه‌ها لایه‌نی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی لێمان ئاشکرا ده‌کات. ئه‌م نووسراوه‌یه هه‌وڵ ئه‌دات سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته باس بکات.
که‌مایه‌تی‌یه‌کانی نێو ئێران و مافه‌کانیان
به پێی (بڕگه‌و بنه‌مایه‌کی قبووڵ‌کراو) که‌مایه‌تی‌یه قه‌ومی و ئایینی‌یه‌کان، له پاڵ مافی تاکه‌که‌سی و شاروومه‌ندی‌دا کۆمه‌ڵێک مافی ده‌سته‌یی‌یان هه‌یه. ئه‌م مافه، له ڕاستی‌دا جۆرێک جیاوازبوون و سه‌رده‌ست‌بوون نییه به‌ڵکوو به بۆنه‌ی هه‌ل و مه‌رجی تایبه‌ت و کێشه و گرفته تایبه‌ته‌کانیانه‌وه‌یه که سه‌رچاوه‌ی له کۆمه‌ڵیک ئاسته‌نگی سرووشتی و فه‌رهه‌نگی‌دا هه‌یه و تایبه‌ته به‌و که‌مایه‌تیانه وا له وڵاتێک‌دا ده‌ژین که زمان و فه‌رهه‌نگی زاڵ، زمانی زگماکی و فه‌رهه‌نگی خۆماڵی ئه‌وان نییه. له ڕاستی‌دا مافی جیاوازی ئه‌م که‌مایه‌تیه قه‌و‌می‌یانه له ماک و ڕه‌گه‌زی مافی سینفی‌یه هه‌ر بۆیه گه‌ره‌نتی و زامنی به‌هێزکردنی وڵات و کۆمه‌ڵگایه و کۆک و ڕه‌گی له‌و بڕیاره کۆمه‌ڵایه‌تی‌یانه‌دا هه‌یه وا له چاغی به‌دی‌هاتنی نه‌وته‌وه‌دا له‌دایک بووه.هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته له یه‌کێک له دوا به‌یانه‌کانی ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌ک‌گرتووه‌کان‌دا هاتووه: ( هه‌موو وڵاتێک ده‌بێ له ناو قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی خۆی‌دا پشتیوانی بکات له هه‌بوونی ئه‌و که‌مایه‌تی‌یانه وا شوناسی قه‌ومی و فه‌رهه‌نگی و زمانی و ئایینی‌یان هه‌یه. ئه‌بێت هه‌ل و مه‌رجیک به دی بێنێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م شوناسه به‌هێز بێت).
جۆراوجۆری و ڕه‌نگامه‌یی قه‌ومی و بوونی که‌مایه‌تی ئایینی و ئه‌تنیکی له ئێران‌دا ڕاستی و واقعێکه به مێژوویه‌کی دوور و درێژ که هه‌نگاو به هه‌نگاوی مێژووی ئه‌م وڵاته بوونی بووه. هه‌ر بۆیه به ڕاستی ده‌توانین بڵێین ئه‌م هه‌موو جوراوجۆری و ڕه‌نگامه‌بوونه له وڵاتێک به‌م جوغرافیایه‌وه شتێکی بێ‌وێنه‌یه.
به به‌خته‌وری‌یه‌وه ده‌توانین بڵێین یاسای بنه‌ڕه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران، بوونی جۆراوجۆری و ڕه‌نگامه‌یی قه‌ومی و بوونی که‌مایه‌تی ئایینی و ئه‌تنیکی له ئێران‌دا به شێوه‌ی ڕه‌سمی و فه‌رمی قبووڵ کردووه و له چه‌ندین بڕگه‌ی یاسای بنه‌ره‌تی‌دا ئاماژه به مافه‌کانیان کراوه و ده‌وڵه‌ت ئه‌رک‌دار کراوه به‌وه‌ی که مافه‌کانیان به جێ بێنێ.جیا له‌وه‌ش شارستانیه‌ت و ژیاری ئێرانی و بنه‌ما ئیسلامی‌یه‌کان –وه‌کوو دوو هۆکاری سه‌ره‌کی به‌دی‌هێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ی ئێران- له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م مافه ئینسانی و ده‌سته‌یی‌یانه دامه‌زراوه و به‌دی هاتووه.
به‌داخه‌وه ” به‌ڕێوه نه‌چوونی چه‌ند بڕگه‌ی یاسای بنه‌رتی ئێران” و له پاڵ ئه‌وه‌ش‌دا ” به‌ڕێوه‌بردنی ناهاوسان و به گوێره‌ی که‌یفی تاکه‌که‌سی هه‌ندێک له به‌رپرسان” بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که کێشه و گرفتی که‌مایه‌تی‌یه‌کان له ئێران‌دا دوو ئه‌ونده زۆرتر بێت.ئه‌م گرفتانه به‌ر له هه‌ر شتێک ڕه‌گ و ڕیشه‌یان له ” شێواز و بۆچوونی تاکه‌که‌سی و کاتی به‌رپرسان” دا هه‌یه. ئه‌م شێوازانه به زۆری له ژێر ناوی “به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی”دا به‌ڕێوه ده‌چن به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌بوونی که‌مایه‌تی‌یه‌کان ئه‌خاته مه‌ترسی‌یه‌وه. ئاستی چه‌واشه‌کاری شێوازی که‌یفی و تاکه‌که‌سی به‌رپرسان له وتار و کرده‌وه‌دا هێنده زۆر و له‌به‌رچاوه که دوژمنێکی دیار و ئاشکراو ناسنامه‌دار وه‌کوو ئیسراییل ئه‌خاته ته‌مه‌عه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م کێشه‌یه له مووساد دا فایلی تایبه‌تی ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی ئێران به له به‌رچاوگرتنی ناکۆکی و کێشه قه‌و‌می‌یه‌کان ، کاری له سه‌ر بکرێت! له درێژه‌ی وتاره‌که‌دا چه‌ند نموونه‌ی ئه‌م شێوازه ده‌خه‌ینه به‌رچاو.
جوغرافیای سروشتی، جوغرافیای سیاسی و بابه‌تێک به ناوی دوژمن!
له جوغرافیای سروشتی، جوغرافیای سیاسی و فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئێران‌دا، قه‌ومی فارس، بوونێکی ناوه‌ندی و سانتراڵی هه‌یه. فارسه‌کان هه‌م بۆ خۆیان له شوێنه‌واره‌کانی ناوه‌ندی ئێران‌دا ده‌ژین و هه‌م ساڵه‌هایه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێرانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه هه‌ر بۆیه فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتی فارسی خاوه‌ن شێوازێک هێژمۆنی و سه‌رده‌ستی‌یه و به بۆنه‌ی گه‌وه‌ره‌پیاوانی ئه‌ده‌بی و عیرفانی، ئه‌م سه‌رده‌ستی‌یه‌ی به‌هێزتر بووه و به شێوه‌یه‌کی سروشتی فه‌رهه‌نگی قه‌ومی فارس سه‌رده‌ست و زاڵه.
ئه‌م ناوه‌ندی‌بوونه جوغرافیایی و سیاسی‌یه، کاتێک که بابه‌ت و بۆجوونێک به ناوی دوژمن‌سازی و دوژمن په‌روه‌ری دێنێته ئار‌اوه ده‌سکه‌وتی زۆر مه‌ترسی‌داری لێ ده‌که‌وێته‌وه.له ڕواڵه‌ت‌دا بۆ پته‌وکردنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی به‌ڵام له ڕاستی‌دا بۆ پاراستنی بوونی خۆی،که‌مایه‌تی‌یه‌کان به دوژمن ناو ده‌بات.ئه‌م ڕوانینه جیاوازی نێوان قه‌وم و که‌مایه‌تی‌یه‌کان ئه‌کاته بیانووی مه‌وداگرتنی زۆرتر و ئه‌یانکاته یار و یاوه‌ری دوژمنی بیانی و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
سواربوون به سه‌ر ئه‌سپه‌شێتی پڕۆژه‌ی به‌دوژمن‌زانین و دوژمن‌سازی، هاوڕێ له‌گه‌ڵ بۆچوونی هه‌ڵه و چه‌واشه‌دا وه‌هم ده‌کاته جێ‌نشینی ڕاستی و حه‌قیقه‌ت و به‌شێک له نه‌ته‌وه له به‌رامبه‌ر به‌شیکی‌تردا ده‌کاته دژبه‌ر و دوژمن و به پارچه‌پارچه‌کردن و دابڕاندنیان، ئه‌م وه‌همه به‌دی دێنێ که به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه له ناکۆک‌بوون و ڕقه‌به‌رایه‌تی‌دایه.له ئه‌نجامی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا دوژمنی ناوه‌خۆ له وه‌همه‌وه ده‌بێته ڕاستی و ڕۆڵه‌کانی میلله‌ت ده‌کاته دوژمن و ناوی دابه‌ش‌که‌ر و پارچه‌که‌ر به سه‌ریان‌دا داسه‌پێنێ. لیسته‌ی درێژی حیزب و تاقمه دژبه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌لمێنه‌ری ئه‌م راستی‌یه‌یه که ئاماژه‌مان پێ کرد. ئه‌وه‌شمان له بیر بێت که به‌شێکی زۆر له‌و حیزب و تاقمه دژبه‌رانه، سه‌رده‌مێک ڕه‌گ و ده‌ماریان له‌م ئاو و خاکه‌دا بووه.
ئه‌م کارانه له ئه‌نجامی خۆی‌دا بواری ئاماده‌بوونی دوژمنی ڕاسته‌قینه‌ی بیانی خۆش ده‌کات و ئاوا ده‌بێت که داکۆکی کردن له سه‌ر مافی ڕاسته‌قینه‌ی قه‌ومی ئه‌بێته دارده‌ست و دوژمنی میژوویی وڵات واتا ئیسراییل خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی ده‌که‌وێته سه‌ر که تاکتیک و ئیستراتژی ڕووخانی ڕژیم له سه‌ر بنه‌مای ناکۆکی و جیاوای قه‌ومی و ئه‌تنیکی و ئایینی داڕێژی.
ڕوانینی سیاسی بۆ هێما فه‌رهه‌نگی‌یه‌کان
جیاوازی قه‌ومی و ئایینی له ئێران‌دا دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایتی جوغرافیاتی سروشتی‌یه به‌ڵام به داخه‌وه له جیاتی ڕوانینی ئاسایی و فه‌رهه‌نگی له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانه‌وه ڕوانینی سیاسی لێ ئه‌کرێت. ئه‌م ڕوانینه سیاسی‌یه به هه‌ر جۆرێک بیت، چ هۆکاری به‌هه‌ڵه تیگه‌یشتن له مێژوو بێت، چ هۆکاری لاوازی فکری سیاسه‌تمه‌داران و ڕۆشنبیران و ناوه‌ندی‌بوونی هاوکاتی جوغرافیای سیاسی و سروشتی به‌دی هێنابێت، بوونی خۆی به سه‌ر بۆچوونه‌کانی‌تردا سه‌پاندووه.
ئه‌م ڕوانینه سیاسی‌یه بۆ بابه‌تی قه‌ومی و که‌مایه‌تی، وای کردووه هێما فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کانیان وه‌کوو هێما و ماکی سیاسی چاوی لێ بکرێت و داکۆکی کردنیان له سه‌ر سامانی چاندی و شوناسی فه‌رهه‌نگی وه‌ک کرده‌وه‌و چالاکی سیاسی بخریته به‌ر لێ‌پرسینه‌وه. له هه‌مان کات‌دا له‌و لاوه چالاکه قه‌ومی و ئه‌تنیکی‌یه‌کان له هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌دا له به‌رامبه‌ر ڕه‌قیبێکی ناوه‌ندی‌دا ڕاده‌وه‌ستن و جل و به‌رگی سیاسی به به‌ر مافه ڕه‌واکانیان‌دا ده‌پۆشن و وای لێ دێ که نیگا و سه‌رنجی دوژمنانی ده‌ره‌وه ڕاکێش ده‌کرێت.
به‌ڕیوه‌نه‌چوونی یاسای بنه‌ڕه‌تی
بایه‌خ نه‌دان و خۆگێل‌کردن له یاسای بنه‌ڕه‌تی،له بواری نه‌ته‌وه‌یی‌دا چه‌وسێنه‌ری و دیکتاتۆریه‌ت به‌دوای خۆی‌دا دێنێ و له‌و شوێنانه‌ش‌دا که پێوه‌ندی به مافی گه‌لان و تاقم و ده‌سته و که‌مایه‌تی‌یه‌کانه‌وه هه‌یه، ئه‌بێته هۆی پێ‌شێل کردنی بڕیاره بنه‌ڕه‌تی‌یه‌کانی کۆمه‌ڵگا. که‌مایه‌تی، به‌رله‌وه‌ی دیارده‌ی بێ یاسایی ئاشکرا بێت و کۆمه‌ڵگا تووشی زوڵم بێت، له‌به‌رخاتری وه‌لاوه‌نرانی بڕیاری کۆمه‌ڵایه‌تی، تووشی ڕه‌نجی گه‌وره ده‌بێت.هه‌ر بۆیه که‌مایه‌تی‌یه‌کان یه‌که‌م ده‌سته و تاقمی کۆمه‌ڵگان که دژ به بێ‌یاسایی هه‌ڵده‌ستن که چی له لایه‌ن یاساوه به یاساشکێن و دژبه‌ر و دوژمن ده‌ناسێندرێن و بۆ جارێکی‌تر له ده‌ره‌نجامی به‌ڕێوه‌چوونی به که‌یفی تاکه‌که‌سی ده‌سه‌ڵات‌داران، دوو ئه‌ونده‌ی تاقمه‌کانی‌تر زو‌ڵمیان لێ ده‌چێ و ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه.
ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه‌ی ده‌وڵه‌ت وا به هه‌ر بیانوویه‌ک له به‌ڕێوه‌بردنی یاسای بنه‌ره‌تی‌دا ڕاوه‌ستان و مه‌عته‌لی دێننه ئار‌اوه و خۆیان له‌و پێویستیه ده‌دزنه‌وه، هاوکات له گه‌ڵ پی‌شێل‌کردنی مافی ئه‌تنیکی و قه‌ومی‌دا و به لاوه‌نانی ئه‌م بڕیاره کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌دا ئه‌بنه هاورێی ئه‌و دوژمنانه وا خه‌ون به ڕووخانی بنه‌ڕه‌تی نیزامه‌وه ده‌بینن. خافڵ‌بوون له مافی ئه‌تنیکی و قه‌ومی، هێدی هێدی مه‌ودای سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی زۆرتره‌وه ئه‌کات و هێماکانی خۆی له چوارچێوه‌ی هه‌ڵدان و گه‌شه‌سه‌ندنی ناهاوسانی وڵات، هه‌ژاری چینایه‌تی و بێ به‌شی که‌مایه‌تی‌یه‌کان له ده‌سه‌ڵات‌دا ئاشکرا ده‌کات. دیاره ئه‌م شته‌ش ته‌نیا و ته‌نیا له به‌ر خاتری به‌ڕێوه‌نه‌چوونی یاسای بنه‌ڕه‌تی‌یه.
سه‌یر له‌وه‌دایه به‌رپرس و کاربه‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و حکوومه‌ت له‌و شوێنانه‌دا وا داکۆکی له سه‌ر پێویستی به‌ڕێوه‌چوونی یاسای بنه‌ڕه‌تی ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌که‌ی به‌دڵ نه‌بێت، زۆر به هاسانی و ساکاری ئیمکان و هێزی ئه‌وه‌ی هه‌یه ناوی چالاکی سیاسی و دژه‌هێمنایه‌تی بخاته سه‌ر هه‌وڵدانه ڕه‌واکان و هێمای چاندی و فه‌رهه‌نگی وه‌کوو جل و به‌رگ و مۆسیقا و زمان و ئه‌ده‌بیات، به ئامرازی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی ناو ببات. لێره‌دایه که بێ یاسایی سه‌قام‌گیر ده‌بێت و هه‌ر ئه‌و ده‌وله‌ته وا به پێی ئاماژه‌ی ڕوون و ئاشکرای یاسای بنه‌ڕه‌تی وه‌زیفه و ئه‌رکی په‌روه‌رده و پشتیوانی زمانه زگماکی‌یه‌کان پێی سپێردراوه، خۆی له ئه‌رکه‌که‌ی ده‌دزێته‌وه‌و ئه‌و که‌سانه‌ش وا باسی زمانی زگماکی ده‌که‌ن به دوژمنی میلله‌ت ناویان لێ ده‌بات گوشاریان ده‌خاته سه‌ر.هه‌ر بۆیه‌که‌مایه‌تی‌یه‌کان یه‌که‌م تاقم و ده‌سته‌ن وا به‌رده‌وام به بیانووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له مافه‌کانیان بی به‌ش ده‌کرێن.
چه‌ند نموونه‌یه‌ک له به‌ڕێوه‌نه‌چوونی یاسای بنه‌ڕه‌تی سه‌باره‌ت به قه‌وم و که‌مایه‌تی‌یه ئایینی و مه‌زهه‌بی‌یه‌کان
ساڵه‌هایه موسوڵمانانی سوننی دانیشتووی تاران، ویست و ئاره‌زووی ئه‌وه‌یان هه‌یه له تاران و له پایته‌ختی وڵات‌دا خاوه‌ن مزگه‌وتێک بن بۆ ئه‌وه‌ی به پێی ئادابی مه‌زهه‌بی خۆیان تاعه‌تی خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن.دیاره ئه‌مه هیچ جۆره دژبه‌رایه‌تی‌یه‌کی له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا نییه و مافی ڕه‌وای خۆیانه.به‌ڵام به بیانووی تاکه‌که‌سی و بۆجوونی ده‌ره‌وه‌ی یاسا ئه‌م داخوازی‌یه پشت گوێ ده‌خرێت.وه‌ک بڵێی فه‌رامۆشیان کردبێت که ئیمه داعی دین و ئایینێکین که یه‌ک سه‌ر حه‌ق و پاراستنی مافه. ئه‌م شته گه‌وره‌یی مه‌زهه‌بی به‌رزی ته‌شه‌ییوع ده‌خاته ژێر پرسیار و بیانوو به ده‌ستی دوژمنانه‌وه ده‌دات و له ڕیزی یه‌که‌میان‌دا گه‌وره‌ترین دوژمنی ئیسلام و ئێران ده‌که‌ویته هه‌وا هه‌وه‌سی ڕووخاندنی نیزام.
ساڵه‌هایه ئازه‌ری‌یه‌کان و کورده‌کان و که‌مایه‌تی‌یه‌کانی‌تر ئاره‌زووی به‌ڕێوه‌چوونی بڕگه‌ی ژماره 15 ی یاسای بنه‌ڕه‌تی‌یان هه‌یه به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌م هیوا و ئاواته به‌دی نه‌هاتووه. ڕه‌نگه دادگایه‌ک بتوانێ به پێی ئه‌م یاسا بنه‌ره‌تی‌یه کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت بخاته به‌ر جه‌زا و ڵێ‌پرسینه‌وه له به‌ر خاتری کرداری نه‌ککردنی ئه‌و مادده‌یه. دیاره به‌دی‌هاتنی ئه‌و ئاواته و کرداری بوونی ئه‌و بڕگه‌یه ده‌توانێ رێ‌گری پلانی دوژمنان بیت.
ئامانه ته‌نیا دوو نموونه‌ن و وێنه‌ی زۆر و به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌یه که نیشان ئه‌ده‌ن کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت به شێوه‌ی خوازراو یان نه‌خوازراو، کایه به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌که‌ن. نووسه‌ری ئه‌م وتاره جوان له بیری ماوه که وه‌ختی خۆی سه‌ید مسته‌فا تاج‌زاده له ڕۆژنامه‌ی ” نشاط”دا به چه‌ند وێنه له‌م بابه‌تانه ئاماژه‌ی کردبوو. ئه‌و له‌و نووسراوه‌یه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه کردبوو که شێوه ڕوانینی شاروومه‌ندی ده‌ره‌جه دووهه‌م بۆ که‌مایه‌تی‌یه‌کان، هه‌م له ئێران‌دا کێشه و ئاسته‌نگی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌دی‌دێنێ، هه‌م ئه‌و وڵاتانه وا فارس و شیعه‌کان تیایاندا وه‌کوو که‌مایه‌تین ، هان ئه‌دات به شێوه‌ی نادادوه‌رانه ماماڵه‌یان له گه‌ڵ‌دا بکه‌ن. به داخه‌وه که‌س گوێی بۆ ئاماژه دڵسۆزانه‌کانی تاج‌زاده نه‌گرت و به‌رژه‌وه‌ندی تاقمی و ده‌وڵه‌تی هێنده به‌رزتر له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ڕاگیرا که تاج‌زاده و زۆر که‌سی‌تر بوون به دیلی بێ یاسایی و حوڕبوونی خۆیان.
ئه‌بێ چی بکرێت؟
له‌ناو وڵاتانی دراوسێی ئێران‌دا، تورکیا سه‌ره‌ڕای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مێژوویی ناڕاست له ڕابردوودا، له‌م ساڵانه‌ی دوایی‌یه‌دا له به‌رامبه‌ر کێشه و ئاسته‌نگی قه‌ومی‌دا هه‌نگاوی باشی هه‌ڵگرتووه. کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی تورکیا سه‌ره‌ڕای دژبه‌رایه‌تی پیاوانی له‌شکری و فاشیسته‌کانی تورکیا،به‌رده‌وام له پێوه‌ندی‌یه‌کانیان له گه‌ڵ ئامریکا و ئوروپادا دانیان به کێشه‌ی کورددا ناوه‌و له ڕیزی یه‌که‌م‌دا ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان، زۆر بوێرانه بۆ چاره‌سه‌ری هاتوونه‌ته مه‌یدانه‌وه.
وه‌ک ده‌زانین له حکوومه‌تی سه‌ددام‌دا ته‌نیا له یه‌ک ژه‌نۆسایدی قه‌ومی به ناوی ئه‌نفال‌دا 182هه‌زار کورد بوون به قوربانی و تا 20 سال به‌ر له ئێستا له تورکیادا کورده‌کان به ناوی تورکی کێوی ناویان لی ده‌برا. به‌ڵام به داخه‌وه ئێستا کار به‌وی گه‌یشتووه که ئه‌بێ هه‌وڵدانی حکوومه‌تی نوێی ئه‌و دوو وڵاته له به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورددا بکه‌ین به وێنه و بمانه‌وێ سه‌رنجی به‌رپرسانی لای خۆمان بۆ لای ئه‌و دوو وڵاته ڕاکێش بکه‌ین.ئه‌وه له حاڵێکدایه که کۆماری ئیسلامی ئێران له کارنامه‌ی خۆی‌دا وینه و نموونه‌ی ڕه‌فتاری چاک له گه‌ل کورد‌و قه‌ومه‌کانی‌تریشی بووه. بيڵام ئه‌بێ ئێستا له بێری ئه‌وه‌دا بێت که هه‌ر چۆنێک بێت ئاڵ و گۆڕه‌کانی ئه‌و وڵاتانه له سه‌ر هه‌ل و مه‌رجی ئێره‌س کاریگه‌ری داده‌نێت
نووسه‌ر ئه‌وه‌شی له بیره که تاج‌زاده به‌ر له هه‌ڵبژاردنی ده‌هه‌می سه‌رۆک کۆماری له گفتگۆیه‌ک‌دا ئاماژه‌ی به‌وه کردبوو که به‌یان و لیدوانی مووسه‌وی سه‌باره‌ت به باسی قه‌ومه‌کانی ئێران یه‌کیک له باش‌ترین و هه‌مه‌لایه‌نه‌ترین به‌یانه‌کانه و ته‌نانه‌ت هه‌مه‌لایه‌نه‌تر و به‌ربڵاوتر له‌و به‌یانه‌یه که پێش‌تر بۆ دوکتور موعین ئاماده کرابوو.
میرحسه‌ین مووسه‌وی، له‌و به‌یانه‌دا له ئاماژه‌کردن به مافی یاسایی قه‌وم و که‌ماتییه‌کان‌دا وتبووی: ” له‌به‌رچاوگرتنی ماف و داخوازی که‌مایه‌تی و قه‌ومه‌کانی ئێران که له یاسای بنه‌ڕه‌تی‌دا هاتووه، یه‌کگرتن و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان به‌هێز ئه‌کات.ئه‌مه هاوته‌ریبی بڕگه‌ی 19ی یاسای بنه‌ره‌تی‌یه.ئه‌بێ جارێکی‌تر به سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا ڕۆ بچینه‌وه‌و جێگا به گشت قه‌ومه‌کان بدرێت‌و میلله‌تی ئێران له هه‌ر قه‌وم و ده‌سته‌یک به پاڵ‌پشتی ڕێنوێنی‌یه‌کانی سووره‌ی (حجرات) هاوسان و هاوبه‌ش بن”.
ئه‌ڵبه‌ت ئه‌ندازیار مووسه‌وی هه‌ر به‌وه و رانه‌وه‌ستا و سیاسه‌ت و ئیستراتژی زۆری بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌و زوڵمانه له‌به‌رچاو گرتبوو وا به سه‌ر قه‌ومه‌کانی ئێران‌دا چووه.بۆ وێنه:
«وڵامدانه‌وه‌ی داخوازی یاسایی قه‌ومه‌کان له چوارچێوه‌ی یاسادا».
« پته‌وکردنی متمانه، هاوبه‌شی و ڕه‌زامه‌ندی له ناو قه‌ومه‌کاندا به نیسبه‌تی حاکمیه‌ته‌وه، له ڕێگای دابه‌شکردنی دادوه‌رانه‌ی سامان و ڕێز و ده‌سه‌ڵاته‌وه ».
« هه‌ڵدان و گه‌شه‌پێدانی وڵات به شێوه‌ی هاوسان و دادوه‌رانه له سه‌رتاسه‌ری وڵات به تایبه‌ت پێڕاگه‌یشتن و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شوێنه سه‌رسنووره‌کان و ناوچه‌کانی بن شه‌ڕی ئێران و عێراق له باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات‌دا».
« به‌شدارکردنی هه‌موو قه‌وم و مه‌زهه‌بی ناو ئێران له بڕیارگرتنی نه‌ته‌وه‌یی و به‌یار زانینی قه‌ومه‌کان و بڕوا کردن به ده‌وری ئه‌وان».
هیوادارین ڕۆژێک ته‌واوی ئه‌و هیوایانه وا مووسه‌وی و تاج‌زاده و گه‌وره‌پیاوانی‌تر و سه‌وزبڕواکانی‌تر سه‌باره‌ت به باسی نه‌ته‌وه و قه‌ومه‌کانی‌تر هه‌یانه به‌دی بێت. دیاره له‌و ڕۆژه‌دا ددانی ته‌ماحی دوژمنی زایۆنی ده‌که‌ندرێت و بۆ هه‌میشه فڕک ئه‌درێت و له سێبه‌ری به‌رخۆدانی بزاڤی خه‌ڵک و زانیاری گشتی‌دا گه‌یشتن به‌و ئاواته دوور نابێت.